باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غداد له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایده‌كات، پشتیوانییه‌كی ته‌واوی حكومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌كه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گۆڕینی دۆخی ئێستای وڵات‌دا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غداد هاتووه، “خۆشحاڵین به هەوڵەکانی تایف سامی محەمەد کە لە 14ـی ئاداری 2022 خەڵاتی نێودەوڵەتی ژنانی بوێری بەدەستهێناوه و بۆ ماوه‌ی 36 ساڵ له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له به‌ره‌ی دژه گه‌نده‌ڵیدابووه و نازناوی ژنی ئاسنینی به‌ده‌ستهێناوه”.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆکكۆماری عێراقه‌وه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی وه‌ک كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و تایف سامی محەمەد وه‌ک وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشانكرا.