جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، رووسیا و وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی برێتنی گرێنهر، كچه یاریزانی به‌ناوبانگی NBAی خانمان به ڤیكتر باوت، بازرگانی چه‌كه نایاساییه‌كان كه ماوه‌ی 12 ساڵه له ئه‌مریكا له زینداندابوو ئاڵوگۆڕبكه‌ن و “به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی هێڵی فڕۆكه‌وانی ئیمارات به‌ره‌و واشنتۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، برێتنی گرێنهر، كچه یاریزانی به‌ناوبانگی NBAی خانمان ئازادكراوه و به‌ره‌و ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتیشی، “جێگای خۆشحاڵیمه كه برێتنی سه‌لامه‌ته، ئه‌و له ئێستادا ته‌ندروستی باشه، به‌ڵام پێویستی به كات و ته‌نهایی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی ده‌ستپێبكاته‌وه”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئەوەشی خستەڕوو، “برێتی له‌لایه‌ن رووسیاوه ئازادكرا و به هه‌وڵی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیهكانمان توانیمان له رێكه‌وتنێكی ئاڵوگۆڕپێكردندا ئازادی بكه‌ین و به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ر به هێڵی فڕۆكه‌وانی ئیمارات به‌ره‌و وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، له رێككه‌وتنێكی ئاڵوگۆڕكردنی دیل به دیلدا كه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌بوزه‌بی ئه‌نجامدرا، برێتنی گرێنهر به‌ره‌و ئه‌مریكا گه‌ڕایه‌وه و ئه‌و هاووڵاتییه رووسیهشی كه له ئه‌مریكا زیندانیكرابوو به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی خۆی گه‌ڕایه‌وه.
برێتنی گرێنهر كچه یاریزانی به‌ناوبانگی NBAی خانمان مانگی شوباتی ئه‌مساڵ له فڕۆكه‌خانه‌ی مۆسكۆ-ی پایته‌خت به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا، به‌بێ وه‌رگرتنی وته‌ش خرایه زیندانه‌وه.