وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مۆڵەتی هاوردەکردنی وزەی ئێران بۆ عێراق بۆ 120 رۆژی دیکە درێژکراوەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، واشنتن مەبەستیەتی عێراق بتوانێت پێداویستییە کورتخایەنەکانی وزە دابین بکات و هەنگاو بنێت، تا پشت بەستن بە هەناردەکردنی وزەی ئێران کەمبکاتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تا چوار مانگی دیکە عێراق دەتوانێت بەبێ سزا لە هاوردەکردنی وزەی ئێران بەردوام دەبێت، هەروەها دەتوانێت مامەڵەی پەیوەندیدار بە کارەبا لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات.
باس لەوە کراوە “بڕیارەکەش بۆ هاوکاری بەغدادبووە و لەو ماوەیەدا دەتوانێت بەبێ سزا لە هاوردەکردنی وزەی ئێران بەردوام دەبێت، بەڵام پێویستە عێراقیش هەنگاو بنێت و پشت بەستن بە هەناردەکردنی وزە کەمبکاتەوە”.