وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، لایەنگری هیچ لایەنێک لە عێراق ناكەن و پشتیوانیی حكومەتێک دەكەن كە سەروەریی عێراق بپارێزێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راگەیەندراوێكی لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراقەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمریكا لایەنگری هیچ لایەنێك لە عێراق ناكات و تەنها پشتیوانیی لە حكومەتێک دەكات كە سەروەریی خاكی عێراق و گەلەكەی بپارێزێت.
راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كاتێكدایە كە دوێنێ چوارشەممە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە میوانداریی مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.