ئەمریکا.. لەماوەی 48 کاتژمێردا 18 کەس لە رووداوی تەقەکردن کوژراون
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەمریکا.. لەماوەی 48 کاتژمێردا 18 کەس لە رووداوی تەقەکردن کوژراون

ئەمریکا.. لەماوەی 48 کاتژمێردا 18 کەس لە رووداوی تەقەکردن کوژراون

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەمریکا.. لەماوەی 48 کاتژمێردا 18 کەس لە رووداوی تەقەکردن کوژراون
0

لایک

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی دوو رووداوی ته‌قه‌كردن له‌ باكووری كالیفۆرنیا، 18 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

شه‌ریفی پارێزگای سان ماتیو له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌فسه‌رانی پۆلیس به‌په‌له‌ چوونه‌ته‌ شوێنی رووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌رێگای 92ی ناوه‌ڕاستی شاری هاڤ مۆن بای.

وتیشی، “كه‌سێک به‌گومانی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌، له‌ ئێستادا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌سه‌ر دانیشتووان نییه‌ و ره‌وشه‌كه‌ ئاسایی كراوه‌ته‌وه‌”.

هەر به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، ئه‌و رووداوه‌ له‌ كێڵگه‌كانی نزیک له‌ یه‌كتر له‌ باشووری سانفڕانسیسكۆ روویداوه‌، ته‌رمی حه‌وت كه‌س له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.

ئه‌م رووداوه‌ نزیكه‌ی 48 كاتژمێر دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 72 ساڵ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ک ئاسیایی له‌ناو یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ و به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی مانگیی، له‌ نزیک لۆس ئه‌نجلۆس ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی ئه‌نجامدا و به‌وهۆیه‌وه‌ 11 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.