لەماوەی سێ رۆژی سەرەتای ئەمساڵدا، لە ئەمریکا زیاتر لە 130 کەس بەهۆی رووداوەکانی تەقەکردنەوە کوژراون.
ئهمڕۆ چوارشهممه 4ـی كانوونی دووهمی 2023، رێکخراوی ئەرشیڤی توندوتیژی چەکداری لە ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە رۆژەکانی سەرەتای ساڵی 2023 توانیوانە بەڵگە لەسەر کوژرانی زیاتر لە 130 کەس بەدەست بخەن کە بەهۆی تەقەکردنەوە کوژران کە هەردوو تەقەکردنی بەمەبەست و بێ مەبەستیش دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، لەنێو کوژراوەکاندا دوو منداڵی سێ ساڵ و زیاتر لە 18 کەسی خوار تەمەن 18 ساڵ هەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، زیاتر لە 400 کەسی دیکەش بەهۆی تەقەکردنەوە برینداربوون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا