ئەمریکا لەبارەی سووریا: لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندیداین

ئەمریکا لەبارەی سووریا: لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندیداین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەبارەی هەوڵەکانی تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە بەرێگەی وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە لە پەیوەندیدان.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەمریکا لەبارەی سووریا: لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندیداین
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لەبارەی هەوڵەکانی تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سووریا لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە بەرێگەی وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە لە پەیوەندیدان.

لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی لێدوانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە وتبووی، لەپێناو دروستکردنی ناوچەی ئارام هانگاوی نوێ دەگرنەبەر، وتی، “لەپەیوەندیداین لەگەڵ هاوپەیمانە تورکییەکانمان لەبارەی بیرۆکەکەی سەرۆککۆمار ئەردۆغان. ئەمەش بەرێگەی وەزارەتی بەرگری و باڵیۆزخانەمانەوەیە”.

لەلایەکی دیکەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆتا کۆبوونەوەی کابینەکەی ئاماژەی بەوەدابوو کە لە باشووری تورکیابە درێژایی 30 کیلۆمەتر ناوچەی ئارام دروست دەکەن و لەوپێناو ئەمەش دەستیان بە کارەکانیان کردووە.