ئەمریکا سزای زیاتری بەسەر رووسیا سەپاند

ئەمریکا سزای زیاتری بەسەر رووسیا سەپاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەمریکا سزای زیاتری بەسەر رووسیا سەپاند
0

لایک

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بریاریدا سزاکانی سەر رووسیا فراوان بکرێت و بەو پێیەش 13 کەس و 30 دامەزراوەی دیکەی خستە نێو لیستی سزادراوانەوە.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە کە سزاکانی سەر رووسیا فراوانتر دەکرێت و بەو هۆیەشەوە 13 کەس و 30 دامەزراوەی دیکەی خستە نێو لیستی سزادراوانەوە.

لەنێو ئەو ناوانەدا ڤلادمیر سالدۆ، سەرۆکی فەرمانگەی سەربازی – مەدەنی خێرسۆن و جێگرەکەی کیریل ستریمۆزۆف.

پێشتر کەندا بەهەمان شێوە سزاکانی سەر رووسیای فراوانکردبوو، بەو پێیەش 43 کەسایەتی و 17 دامەزراوەی یاسایی خستبوویە نێو لیستی سزادراوان.