پیاوێک لە ویلایەتی یوتا لە ئەمریکا حەوت ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتریش خۆی کوشت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی کانوونی دووەمی 2023، لە شارۆچکەی ئینۆک لە ویلایەتی یوتا-ی ئەمریکا، پیاوێک بە ناوی “مایکڵ هەیت” تەمەن 42 ساڵ، حەوت ئەندامی خێزانەکەی کوشت و دواتریش خۆی کوشت، لەنێو حەوت کوژراوەکەدا پێنج منداڵ هەبوون کە بچووکترینیان تەمەنی چوار ساڵە. هەروەها پۆلیسی شارۆچکەکە رایگەیاند کە چوار منداڵ و مێرمنداڵەکە بچووکترینیان چوار ساڵانە و گەوترەترینیان 17 ساڵانە.
ئەوانەی کە کوشتوونی بریتین لە هاوژینی مایکڵ و دایکی و پێنج منداڵ و میرمنداڵ کە سێیان کچن. پۆلیس رایگەیاند، کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە ئەگەری هەیە ئاگاداری رووداوەکە بن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا