ئەمەریکا داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم دەکات، لەسەر پرسی نەوت رێکبکەون.
کەناڵی حوڕەی ئەمەریکی، لە زاری وتەبێژێک بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە، “واشنتن داوای کۆبوونەوە و رێککەوتنی لە بەغداد و هەولێر کردووە لەسەر پرسی نەوت، کە رەزامەندی هەردوولایەنی لەسەر بێت و هەنگاوبنێن بۆ دامرکاندنەوەی گرژییەکان”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە “ئەرکێکی تایبەت و نوێی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هاوکاریکردنی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانە، بۆ ئەوەی بیانگەیەنێتە رێککەوتن”.
راشیگەیاندووە، “بەغداد و هەولێر دەبێت دانووستاندن بکەن، بۆ یارمەتیدانیان لەسەر رێککەوتن و سوود، لە هاوکارییەکانی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرن”.