تەلەفزیۆنی فەرمی رووسیا بڵاویکردەوە، پاش هاندانی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنەسەر نیمچە دورگەی کریمیا، ئەمەریکا بەفەرمی جەنگی دژیان راگەیاندووە.
تەلەفزیۆنی فەرمی رووسیا بڵاویشیکردەوە، ئەمەریکا بە پشتوانیکردنی ئۆکرانیا بۆ هێرشکردنەسەر کریمیا سەرجەم هێڵە سورەکانی بەزاندووە و دەستدرێژی کردووەتە سەر خاکی رووسیا.
ئەوەش هاتووە، ئەمەریکا ئەو سنوورانەی بەزاندووە کە نەدەبوو بیانبەزێنێت بەمەش جەنگ دژی رووسیا ئەنجامدەدات.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەفتەی پێشوو جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا باسی لەوەکردبوو، ئۆکرانیا مافی خۆیەتی هێرشبکاتە سەر نیمچە دوورگەی کریمیا.