ئەمریکا بۆ عێراق: ئێستا کاتی گفتوگۆیە نەک رووبەڕووبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمریکا بۆ عێراق: ئێستا کاتی گفتوگۆیە نەک رووبەڕووبوونەوە

ئەمریکا بۆ عێراق: ئێستا کاتی گفتوگۆیە نەک رووبەڕووبوونەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەمریکا بۆ عێراق: ئێستا کاتی گفتوگۆیە نەک رووبەڕووبوونەوە
0

لایک

جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا لەبارەی رووداوەکانی عێراق رایگەیاند، ئێستا کاتی گفتوگۆیە نەک رووبەڕووبوونەوە، پێویستە خۆپیشاندەران ئارامی بپارێزن و توندوتیژی رابگرن.

بەگوێرەی هەواڵێکی CNN، جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا سەبارەت بەو رووداوانەی لە دوێنێوە عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت رایگەیاندووە، “ئێستا وەختی گفتوگۆیە نەک رووبەڕووبوونەوە، پێویستە خۆپیشاندەران ئارامی بپارێزن و توندوتیژی رابگرن، خۆپیشاندانی ئاشتیانە رەگەزی سەرەکی هەموو سیستەمێکی دیموکراتییە”.

راشیگەیاندووە، “پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەرانی حکومەتی ئەمریکا و هاووڵاتیان و دامەزراوەکانی لە ئەرکە لە پێشینەکانی کۆشکی سپین، بەڵام بۆ ئێستا پێویست بە چۆڵکردنی بینای باڵیۆزخانەکەمان ناکات”.

جێی باسە، شەوی رابردووش باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، راپۆرتی پێکدادانەکانی ئەمڕۆ لە هەموو شوێنەکانی عێراق جێگەی نیگەرانییە، نابێت رێگە بدرێت ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەری عێراق بخرێتە مەترسیەوە پێویستە خۆپیشاندەران رێز لە دامەزراوە و ماڵ و موڵکی حکومەت بگرن”.