کۆنگرێسی ئەمریکا پاکێجێکی دیکە بۆ هاوکاریی سەربازی و مرۆیی ئۆکراینا پەسند دەکات کە بڕەکەی 40 ملیار دۆلارە.
رۆژی پێنجشەممە، 19-05-2022، بە 86 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 11 دەنگی نەخێر، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پاکێجی تایبەت بە هاوکاریی ئۆکراینا تێپەڕاند، پاکێجێک کە یەکسانە بە کۆی بەرهەمی نیشتمانیی کامیرۆن لە ساڵی 2020ـدا.
چاوەڕوان دەکرێت جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا واژۆ لەسەر جێبەجێکردنی پاکێجەکە بکات بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ ئۆکراینا خەرجبکرێت و ئەوەشی ئاشکراکرد کە داهاتووی ئاسایشی ئەمریکا و بەرژەوەندیی ستراتیژییەکەی لەسەر ئەنجامی جەنگی ئۆکراینا بەند دەبێت.
لەو بڕە هاوکارییە، 6 ملیار دۆلاری بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی زریپۆش و هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا تەرخانکراوە و نزیکەی 9 ملیار دۆلاریش بۆ دامەزراوەکانی وڵات و هاوکاریی مرۆیی تەرخانکراوە.
لە نیوەی مانگی ئاداردا کۆنگرێس 14 ملیار دۆلاری بۆ هاوکاریی ئۆکراینا پەسندکرد. لەو کاتەوەی کە سوپای رووسیا لە دەوروبەری خارکێڤ کشایەوە و سەرنجی ئۆپەراسیۆنەکەی خستووەتە سەر بەرەی رۆژهەڵات.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی