ئەمریکا، کوژرانی دوو بەرپرسی باڵای داعشی لە رۆژهەڵاتی سووریا راگەیاند

ئەمریکا، کوژرانی دوو بەرپرسی باڵای داعشی لە رۆژهەڵاتی سووریا راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئەمریکا، کوژرانی دوو بەرپرسی باڵای داعشی لە رۆژهەڵاتی سووریا راگەیاند
0

لایک

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی سووریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوو بەرپرسی داعشیان کوشتوون.

بەپێی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، دوو بەرپرسی باڵای داعش لە رۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن هێزەکانیانەوە کوژراون کە یەکێک لە بەرپرسەکان ناوی ئەنەس بووە، بەرپرسێکی هەرێمیی داعش بووە لە سووریا و دەستی هەبووە لە پلاندانان و ئاسانکاری بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە.

جێی باسە، ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتژمێر 02:57ـی ئەمڕۆ 11ـی کانوونی یەکەمی 2022، لەرێگەی هەلیکۆپتەری سەربازی ئەنجامدراوە.