ئەمریکا، هەڵوێستی خۆی بەرامبەر کوژرانی هاووڵاتییەکی وڵاتەکەی لە بەغداد دەربڕی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمریکا، هەڵوێستی خۆی بەرامبەر کوژرانی هاووڵاتییەکی وڵاتەکەی لە بەغداد دەربڕی

ئەمریکا، هەڵوێستی خۆی بەرامبەر کوژرانی هاووڵاتییەکی وڵاتەکەی لە بەغداد دەربڕی

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
ئەمریکا، هەڵوێستی خۆی بەرامبەر کوژرانی هاووڵاتییەکی وڵاتەکەی لە بەغداد دەربڕی
0

لایک

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە یەکەم پەیامیدا بۆ کوژرانی ستێفن ترۆیل، هاووڵاتی وڵاتەکەی کە شەوی رابردوو لە بەغداد کوژرا رایگەیاند، لەنزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکانی حکومەتی عێراق دەکەن بەمەبەستی زانینی چۆنییەتی کوژرانی ستێفن ترۆیل.

ئەمڕۆ سێشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، نوێنەرایەتی ئەمریکا لە عێراق مردنی ستێفن ترۆیل، هاووڵاتی ئەمریکی لە بەغداد رادەگەیەنێت، لە هەمانکاتیشدا لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەی دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەن بۆ زانینی چۆنییەتی گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرەخۆشی لە خێزانی ستێفن ترۆیل دەکات و ئامادەن بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست کە داوای دەکەن، هەروەها بۆ پاراستنی تایبەتمەندی خێزانەکەی کە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن، لەم کاتەدا هیچ لێدوانێکی زیاتر لەسەر دۆسییەکە نادەن.

شەوی دووشەممە هاووڵاتییەکی ئەمریکی بەناوی ستێفن ترۆیل لە بەغداد کوژرا، ناوبراو بۆ رێکخراوێکی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەناوی ریلیف کاری کردووە و مامۆستای زمانی ئینگلیزیش بووە. شەوی رابردوو لە شەقامی پیشەسازی لە ناوچەی کەڕادە کوژراوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق وەزیری ناوخۆی راسپاردووە تاکو لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوشتنی هاووڵاتییە ئەمریکییەکە پێکبهێنێت.