وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆشکی سپی رەزامەندی داوە لەسەر ناردنی هێلیکۆپتەری شەڕکەر بۆ ئۆکرانیا.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پێنتاگۆن بە رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمەریکی راگەیاندووە، “ئیدارەی جۆ بایدن گڵۆپی سەوزی بۆ ناردنی هێلیکۆپتەر شەڕکەر بۆ ئۆکرانیا هەڵکردووە”.
ئامانج لە رەوانەکردنی هێلیکۆپتەری شەڕکەری ئەمەریکی، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رێڕەوی گواستنەوەی پشتیوانی سەربازی سوپای رووسیا و ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر زرێپۆشەکانی سوپای رووسیایە کە رەوانەی ئۆکرانیا دەکرێن.
شایەنی باسە، چەند کاتژمێرێک بەرلەم هەواڵە، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندبوو، ئەمریکا بەبڕی 750 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازی دەنێرێتە ئۆکرانیا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی