ئەمريکا بڕی 200 مليار دۆلار وەبەرهێنان لەو وڵاتانە دەکات
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەمريکا بڕی 200 مليار دۆلار وەبەرهێنان لەو وڵاتانە دەکات

ئەمريکا بڕی 200 مليار دۆلار وەبەرهێنان لەو وڵاتانە دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەمريکا بڕی 200 مليار دۆلار وەبەرهێنان لەو وڵاتانە دەکات
0

لایک

سەرۆکی ئەمريکا رايگەياند وەبەرهێنان بە بڕی 200 مليار دۆلار بۆ پڕکردنەوەی کەموکورتی ژێرخانی ئەو وڵاتانەی کە لە گەشەسەندندان، دەکەن.

لە ميانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لە لووتکەی سەرکردەکانی گرووپی (G7) لەکۆشکی ئێلماو بە ميواندارێتی ئەڵمانيا بەڕێوەچوو، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پلانی “هاوبەشی ژێرخان و وەبەرهێنانی جيهانی” ئاشکرا کرد.


هاوکات بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو وڵاتانەی لە گەشەسەندندان رووبەرووی چەند پێشهاتێکی جيهانی وەکو بڵاوبوونەوەی پەتا بوونەتەوە و لە ژێرخانە سەرەکييەکان بێبەش بوون و لە بەر ئەم هۆکارە کاريگەرييەکانی قەيرانەکەيان زياتر پێوەیان ديارە.

بایدن راشيگەياند ئەم دۆخە تەنها مەترسييەکی مرۆيی درووست نەکردووە بەڵکو نیگەرانی ئابووری و ئەمنی لای هەموو کەسێک درووست کردووە.


سەرۆکی ئەمريکا، ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتانی گرووپی (G7) وەبەرهێنانە داراييەکانيان بۆ دابينکردنی ژێرخانێکی بەردەوامبوو بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە گەشەسەندندان زياد دەکەن و ئاشکراشی کرد کە ئەمريکا لە ماوەی پێنج ساڵی ئايندەدا 200 مليار دۆلار بۆ پرۆگرامی “هاوبەشی ژێرخان و وەبەرهێنانی جيهانی” تەرخان دەکات.


بايدن، باسی لەوەش کرد کە وڵاتانی گرووپی (G7) تاکو ساڵی 2027 کۆی گشتی بڕی 600 مليار دۆلار بۆ وەبەرهێنان لە ژێرخانی جيهانيی ئەو وڵاتانەی کە لە گەشەسەندندان تەرخان دەکەن.