ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە ئاکرێ دەکوژرێت و کچێکی و هاوژینەکەیشی بریندار دەکرێن

ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە ئاکرێ دەکوژرێت و کچێکی و هاوژینەکەیشی بریندار دەکرێن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە ئاکرێ دەکوژرێت و کچێکی و هاوژینەکەیشی بریندار دەکرێن
0

لایک

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئاکرێ تەقە لە ئۆتۆمبێلێک دەکرێت کە عەقیدێکی پێشمەرگەی تیادایە و له‌ئەنجامی رووداوه‌كه‌ عەقیدەکەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات و سێ كه‌سی دیکەش بریندار دەبن ئەوانیش هاوژینه‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی و خوشكی هاوژینه‌كه‌ی بووە كه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌دا له‌گه‌ڵیدابوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە کاتژمێر 06:40 خولەک بووە، ئۆتۆمبێلی عەقیدێکی پێشمەرگە بەناوی سابیر ئاکرەیی دەستڕێژی گوللـە کراوە و ناوبراو گیانی لەدەستداوە، کچێکی و هاوژینەکەیشی برینداربوون.

جێی باسە، جگە لە کوژرانی ئەو عەقیدەی پێشمەرگە، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە و بریندارەکەی دیکەش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ چارەسەری تەندروستیی بۆ دەکرێت.