لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکوومەتی عێراق لە ھێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری ھەولێر بەسەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، گەیشتە ھەولێر (ئەربیل).
لیژنەکە لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی گەیشتە هەولێر (ئەربیل) و لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی ھەرێم پێشوازی لێ کرا.
لیژنەی لێکۆڵینەوەی حکوومەتی عێراق لە سەردانەکەی بۆ ھەولێر (ئەربیل)، بەمەبەستی بەدەستھێنانی زانیاری لەبارەی ھێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر شاری ھەولێر، سەردانی شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان دەکات.
رۆژی ١٤ی ئەم مانگە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ شاری ھەولێر رایگەیاند کە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ھێرشە مووشەکییەکەی سەر شاری ھەولێر پێکدەھێنن.