تۆماس بارتی، ئەستێرەی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی بە فەرمی موسڵمان بوونی خۆی راگەیاند و ناوی بۆ یەعقوب گۆڕی.
بارتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە، “بەهۆی ژنێکەوە ئایینەکەم بۆ ئیسلام گۆڕیوە و هیچ کێشەیەکیش لەوەدا نابینم”.
ئەوەشی نووسیوە، “ژنێک هەیە خۆشمدەوێ، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ موسڵمانان گەورەبووم، هەست ناکەم کێشەم بۆ دروست ببێت”.
جێی باسە، ناوبراو دوای موسڵمان بوونی بە فەرمی، ناوی لە تۆماس-ـەوە بۆ یەعقوب گۆڕی.
