ئەستێرەیەکی دیاری پێشووی تۆپی پێی عێراقی گیانی لەدەستدا
  • TEBA KURDİ
  • وەرزش
  • ئەستێرەیەکی دیاری پێشووی تۆپی پێی عێراقی گیانی لەدەستدا

ئەستێرەیەکی دیاری پێشووی تۆپی پێی عێراقی گیانی لەدەستدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەستێرەیەکی دیاری پێشووی تۆپی پێی عێراقی گیانی لەدەستدا
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە یاریزانی پێشووی نێودەوڵەتی و یانەی تەلەبە حەیدەر عەبدولرەزاق دوا بە دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری سۆمەریە نیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی 6ـی 2022، حەیدەر عەبدولرەزاق، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی تەلەبە کۆچی دوایی کرد. حەیدەر عەبدولرەزاق چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لە بەغداد رووبەڕووی هێرشێک بووبوویەوە و بە سەختی بریندارکرابوو.

حەیدەر عەبدولرەزاق یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکانی عێراق و لە پاڵەوانێتی جامی ئاسیا 2007 یەکێک بوو لە پشکدارە هەرە دیارەکان لە بەرزکردنەوەی جامەکە.

دوای وازهێنانی، چەند وەرزێک وەکو راهێنەر لە یانەی تەلەبە کاریکردبوو.