ئەرشەد ساڵحی: بەرەی تورکمانی پڕۆژەیەکی نەتەوەییە بۆ فەراهەمکردنی دۆزی تورکمانی عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەرشەد ساڵحی: بەرەی تورکمانی پڕۆژەیەکی نەتەوەییە بۆ فەراهەمکردنی دۆزی تورکمانی عێراق

ئەرشەد ساڵحی: بەرەی تورکمانی پڕۆژەیەکی نەتەوەییە بۆ فەراهەمکردنی دۆزی تورکمانی عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئەرشەد ساڵحی: بەرەی تورکمانی پڕۆژەیەکی نەتەوەییە بۆ فەراهەمکردنی دۆزی تورکمانی عێراق
0

لایک

بەبۆنەی 27ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی تورکمانی عێراقی کە لە 24ـی نیسانی 1995 دامەزراوە، ئەرشەد ساڵحی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی بەرەی تورکمانی عێراقی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی نەوەکانی گەلی تورکمان دەکەم لە سەرانسەری عێراق، سەری رێز بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو رێگایە دەنوێنم، رووحیان بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

دەقی پەیامەکەی ئەرشەد ساڵحی:

بەرەی تورکمانی پڕۆژەیەکی نەتەوەییە تایبەت بە دۆزی نەتەوەی تورکمان و هاونیشتمانیانی و پڕۆژەیەکی نیشتمانییە کە گوزارشت لە یەکڕیزی خاکی عێراق دەکات سەرەڕای هەموو ئەو پلانگێڕییە جۆراوجۆرانەی کە ئاڕاستەی داهاتوو و چارەنووسی عێراق کراون.

بەرەی تورکمانی عێراقی بە پڕۆژەیەکی نیشتمانی دەمێنێتەوە و پشتگیری یەک پارچەیی خاکی عێراق و گەلەکەی دەکات و رەتی دەکاتەوە وڵات بۆ مەرامی تائیفی و مەزهەبی و جوگرافی بەش بەش بکرێت. داوای گفتوگۆ و هاوسەنگی و دادپەروەری دەکەم بۆ ئەوەی بتوانین راستییەکان شیبکەینەوە و هەمووکاتێک دووربکەوینەوە لە راوێژ و ئاڕاستەکردنی ئەو کەسانەی خێر و خۆشی ئەو وڵاتەیان لا پەسەند نییە.