ئەردۆغان پیرۆزبایی لە لەتیف رەشید دەکات

ئەردۆغان پیرۆزبایی لە لەتیف رەشید دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ئەردۆغان پیرۆزبایی لە لەتیف رەشید دەکات
0

لایک

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی لەتیف رەشید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆککۆماری عێراق.

لەمیانی پەیامەکەیدا، سەرۆککۆماری تورکیا هیوای سەرکەوتنی بۆ لەتیف رەشید خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا.

لە پەیامەکەی ئەردۆغان-دا هاتووە:

بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆککۆماری عێراق، پیرۆزبایی لە لەتیف رەشید و گەلی عێراق دەکەم، لە ئەرکە نوێیەکەتدا هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم. دڵنیام لەوەی بەسایەی سەرۆکایەتی جەنابتان یەکپارچەیی و یەكهەڵوێستی لەم دۆخەی ئێستای عێراقی پێدا تێدەپەڕێت بەرقەرار دەبێت.
هیواخوازین لەماوەی داهاتوویەکی نزیکدا پەیوەندیی هاوسێیەتی نێوان تورکیا و عێراق و بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەل لەژێر سێبەری سەروەری کۆبکەینەوە. ئامادەم لە پەیوەندییەکی نزیک و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێوە کاربکەم. لەناخەوە خواستم بۆ ئاسایش و ئارامی گەلی عێراق و ئامادەیی تورکیا وەکو وڵاتی دۆست بۆ هەمووجۆرە یارمەتییەک لەو بوارەدا دووپاتدەکەمەوە”.

جێی باسە، لەتیف رەشید لە 13ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران وەکو سەرۆککۆماری عێراق دیاریکرا.

تویتی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەبارەی پیرۆزباییەکەی سەرۆککۆماری تورکیا لە هاوتا عێراقییەکەی.