ئەردۆغان و پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئەردۆغان و پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

ئەردۆغان و پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەردۆغان و پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
0

لایک

سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا.
پەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سه‌رۆكایه‌تی پەیوەندییەکان له‌ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان و ڤلادیمیر پوتین-دا، دوایین پێشھاتەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و دۆخی مەیدانیی مرۆیی تاوتوێکراون.
ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، رایگەیاندووە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە نواندنی ئەو ھەڵوێستە راسگۆیانەیه‌ی کە لەسەرەتاوە بۆ بەرپاکردنی ئاشتی لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا نیشانیداوە.
سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی پەیوەندییەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە راگەیاندنی ئاگربەستێکی ھەمیشەیی رێگە بۆ چارەسەرێکی درێژمەودا خۆشدەکات و ئاماژەی بەوە کردووە کە لە دڵه‌وه‌ ئارەزوو ده‌كات دانوستانەکانی نێوان رووسیا-ئۆکراینا بگاتە ئەنجامێکی ئه‌رێنی.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان ئاماژە بەوەش کردووە لە ھەندێک پرسدا سازان پێویستی بە کۆبوونەوەی سەرۆکەکانە و سەرلەنوێ پێشنیازی ئه‌وه‌ی کردووه‌ میوانداریی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لە ئیستانبوڵ یان ئەنقەرە بکات.
ئه‌ردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە جەنگ سوودی بۆ ھیچ لایەنێک نابێت و پێویسته‌ دەرفەت بە دیپلۆماتی بدرێت و سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە دەبێت چاودێری دۆخی مه‌یدانیی مرۆیی بکرێت و رێڕەوە مرۆییەکان لە ھەردوولاوە بەشێوەیەکی کاریگەر و بێکێشە بەڕێوەببردرێت.