رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی، سەرۆکی ئۆکراینا، ئەنجام دا.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی جەنگی رووسیا-ئۆکراینا و بابەتەکانی پرۆسەی دانوستان تاوتوێ کراوە.
ئەردۆغان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، بە پێویستی زانیوە دەستەبەری گواستنەوەی برینداران و مەدەنییەکان بکرێت لە شاری ماریوپۆل کە دیمەنەکانی رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبنە مایەی نیگەرانیی.
سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەی نیشانداوە بۆ دەستەبەرکردنی هەر هاوکارییەکی پێویست کە لە دەستیان بێت لە پرۆسەی دانوستاندا بە نێوەندگیریشەوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە بنەڕەنتدا بە ئەرێنیی لە بابەتی گەرەنتیکاریان روانیوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی