رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری توركیا و ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكراینا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێی دانوستانه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا كه له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، كرا.
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له پێشنیازه‌كه‌ی بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئۆكراینا و سه‌رۆكی رووسیا، و دووپاتی له ئاماده‌یی توركیا بۆ میواندارییكردنی كۆبوونه‌وه‌كه، كرده‌وه.
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كانی رووسیا و ئۆكراینا له ئیستانبوڵ خێراییه‌كی ماناداری به پێواژووی به‌ڕێوه‌براو له‌پێناو كۆتاییهێنان به جه‌نگ و بنیاتنانی ئاشتی، داوه.
سەرۆککۆماری تورکیا باسی لەوەش كردووه، بوونی كۆمه‌ڵێك ئاماژه به ئاڕاسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌دوای دانوستانه‌كانی ئیستانبوڵ، گرنگه و جه‌ختی له پێشنیازه‌كه‌ی بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و دووپاتی له ئاماده‌یی توركیا بۆ میواندارییكردنی كۆبوونه‌وه‌كه، كردووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی سوپاسی ئه‌ردۆغانی كرد بۆ میواندارییكردن و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی دانوستانكاری هه‌ریه‌ك له رووسیا و ئۆكراینا له ئیستانبوڵ.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی