لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد کە کۆتاییهێنان بە بوونی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لەسەر خاکی عێراق پێویستییەکە بۆ بەرژەوەندیی ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتەش.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاو کراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و عێراق و پرسە ناوچەییەکان کراوە.
سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لەو بڕوایەدایە لە قۆناغی داهاتوودا هەماهەنگیی دووقۆڵی و ناوچەیی نێوانیان لە سەرجەم بوارەکاندا بەهێزتر دەبێت.
ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە کە هێندەی تورکیا گرنگی بە ئاسوودەیی، سەقامگیری و یەکپارجەیی خاکی عێراق دەدەن و بەجەختکردنەوە لە پێوویستی کۆتاییهێنان بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە، رایگەیاندووە “کۆتاییهێنان بە بوونی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لەسەر خاکی عێراق پێویستییەکە بۆ بەرژەوەندیی ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتەش”.