ئەردۆغان سەردانی رووسیا دەکات

ئەردۆغان سەردانی رووسیا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەردۆغان سەردانی رووسیا دەکات
0

لایک

سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردغان سەردانی رووسیا دەکات و لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین کۆدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەسەر بانگێشتی ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا سەردانی رووسیا دەکات و دەربارەی نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان دەدوێن.

هاوکات فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، “جەنابی سەرکۆماری وڵاتەکەمان لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا رووسیاییەکەی، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-رووسیا و نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان دەکات”.

بەرلە سەردانەکەی سبەی سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ شاری سۆچی و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە میانی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیادا، باس لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-رووسیا و نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەی قەرەباغ-ی ئازەربایجان، کران.

لەوبارەیەوە دمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرملین ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە کۆبوونەوەکەی سبەی ئەردۆغان و پوتین-دا، گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتەکانی ناوچەی قەرەباغ دەکرێت.