بەرواری سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ئێران ئاشکرابوو. ئەردۆغان لە 19ـی تەمموز سەردانی ئیران دەکات.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی فەرمیی تورکیا، بریار وایە لە 19ـی تەمموز رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانێکی فەرمی بۆ ئێران ئەنجام دەدات.
هاوکات لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە لەمیانی سەردانەکەیدا ئەردۆغان لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران کۆدەبێتەوە.
لەبارەی تەوەری سەرەکی سەردانەکە، کەناڵی فەرمی تورکیا باسی لەوەکردوو ەکە رۆژەڤی سەردانەکەی ئەردۆغان پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات، پەیوەندیی بازرگانی و گرژییەکانی ناوچەکە دەخرێنە بەرباس.