ئەردۆغان سەردانی ئۆکراینا دەکات

ئەردۆغان سەردانی ئۆکراینا دەکات

فڕۆکەی سەرۆککۆماری تورکیا بەمەبەستی ئەنجامدانی سەردانێکی فەرمی بەرەو ئۆکراینا بەرێکەوت، بڕیار وایە ژمارەیەک کۆبوونەوەی باڵا لەو وڵاتە ئەنجام بدرێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەردۆغان سەردانی ئۆکراینا دەکات
0

لایک

بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی 8ـی 2022، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە مەبەستی ئەنجامدانی سەردانێکی فەرمی بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی رێزسۆو ـی پۆڵەندا بەڕێکەوت. جێگەی باسە ئەردۆغان بە رێگەی وشکانییەوە بەرەو شاری لیڤ بەڕێدەکەوێت و دواجار دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ڤلۆدۆمیر زێلینسکی ئەنجام دەدات.

چاوەڕێ دەکرێت لە لە دیدارەکەدا ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئۆکراینا لە رەهەندی ستراتیژییەتەوە دەخرێتە بەرباس، دواجار کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەنێوان سەرۆکی ئۆکراینا، سەرۆکی تورکیا و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتێرێس ئەنجام دەدرێت.

یەکێک لە تەوەرە گرنگەکان بریتی دەبێت لە بەردەوامبوونی هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی ئۆکراینا بۆ جیهان، هەروەها باس لە جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیاش تەوەرێکی دیکەی گرنگی کۆبوونەوەکانە.