ئەردۆغان: ئەگەر ئەمڕۆ لە عێراق نائارامییەک ھەبێت بە داخەوە ھەر ئەمریکا دەستی تیایدا ھەیە

ئەردۆغان: ئەگەر ئەمڕۆ لە عێراق نائارامییەک ھەبێت بە داخەوە ھەر ئەمریکا دەستی تیایدا ھەیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەردۆغان: ئەگەر ئەمڕۆ لە عێراق نائارامییەک ھەبێت بە داخەوە ھەر ئەمریکا دەستی تیایدا ھەیە
0

لایک

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، باسی لەوە کرد کە ئەمریکا لە ئێستادا ھەزاران بارھەڵگر چەک، تەقەمەنی، ئۆتۆمبێل و کەرەستەی بۆ ناوچەکە ناردووە و، رایگەیاند، ”ئەو کەرەستانە بۆ کێ رەوانە دەکرێت؟ بەتەواوی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان. ئەمریکا ناتوانێت ئەوە بڵێت. ناتوانێت بڵێت ‘من تیرۆرم بەخێونەکرد’. ئەوەی لە سووریا بە پلەی یەکەم تیرۆر بەخێو دەکات ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانانە. لەوێ بێزار نەبوون و ھاتن لە عێراق ھەمان کاریان کرد. بۆ کێ؟ ھەر بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان. ئەگەر ئەمڕۆ لە عێراق نائارامییەک ھەبێت، ئەوا بە داخەوە ھەر ئەمریکا دەستی تیایدا ھەیە”.

ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەیدا لە ئۆکرایناوە لە نێو فڕۆکەکەیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی سووریاوە وتی، ”ئێمە کێشەیەکمان نییە لەگەڵ شکستپێھێنان یان نەھێنانی ئەسەد. ئەگەر لە تورکیادا ئۆپۆزسیۆن رووداوەکە بە ئاراستەی خاڵێکی لەو شێوەیە دەبات، ئەوا ھەم پێگە و ھەمیش قورسایی ئۆپۆزسیۆن ئاشکرا دەکات”.

سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەشی خستەڕوو کە لە رێگەی ھەموو ئەو ھەنگاوانەی لە سووریا نراون، بەتایبەتی لە باکووری وڵاتەکە ھەر لە خۆرھەڵات و خۆرئاوای فوراتەوە تا دەریای ناوەڕاست، لە چوارچێوەی کارەکان بووە لەگەڵ رووسەکاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەیش کرد کە ئەمریکا لە ئێستادا ھەزاران بارھەڵگر چەک، تەقەمەنی، ئۆتۆمبێل و کەرەستەی بۆ ناوچەکە ناردووە و، رایگەیاند: ”ئەو کەرەستانە بۆ کێ رەوانە دەکرێت؟ بەتەواوی بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان. ئەمریکا ناتوانێت ئەوە بڵێت. ناتوانێت بڵێت ‘من تیرۆرم بەخێونەکرد’. ئەوەی لە سووریا بە پلەی یەکەم تیرۆر بەخێو دەکات ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانە. لەوێ بێزار نەبوون و ھاتن لە عێراق ھەمان کاریان کرد. بۆ کێ؟ ھەر بۆ رێکخراوە تیرۆریستییەکان. ئەگەر ئەمڕۆ لە عێراق نائارامییەک ھەبێت، ئەوا بە داخەوە ھەر ئەمریکا دەستی تیایدا ھەیە. لە کۆشکی سپی لەگەڵ کەسە دیارەکانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانەدا کۆبوونەوە دەکەن. ئێمە ھەموو ئەوانە دەزانین. ئەوانە ھەیە. بە ھەمان شێوە رووسیا لەگەڵ رژێمدا لە راوێژدایە. لەو سەردانەی ئەنجاممدا ئەو بابەتانەم لەگەڵ خۆیان باس کرد. گوتم کە ئیدی پێویستە ئەوە لە شوێنێک بوەستێنین. بەراوێژکردن لەگەڵ رووسیادا لە سووریادا بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە، بەتایبەتی لە باکوور و خۆرھەڵات و خۆرئاوا”.

سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاند، ”ھەمیشە دەپرسین ئەم تیرۆریستانە سەرچاوەیان (چەک، دارایی) لە کوێوە دەست دەکەوێت؟ لێرەدا ئەو تیرۆریستانە دەخەینەڕوو کە لە ئێستادا خەریکی دەرھێنانی نەوتی کوالێتی خراپی قامشلۆن. کەواتە کێ ئەمەی دەست دەکەوێت؟ رژێم دەیبات. سەرچاوەی دارایی لەلای دەسەڵاتە. ئەمانە خەریکی وەرگرتنین. ھەموو ئەم راستیانە روون و ئاشکران. ئێمە دەمانەوێت کە لێرە زیاتر پرۆسەکە درێژ نەکەینەوە. ئێمە چاومان لە خاکی سووریا نییە، چونکە خەڵکی سووریا برای ئێمەن. ئێمە لەوێ ھیچ کێشەیەکی لەو شێوەیەمان نییە. یەکپارچەیی خاکەکەیان بۆ ئێمە گرنگە. دەبێت رژێم لەم بارەیەوە ئاگادار بێت”.