ئەردۆغان ئاماری نوێی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیای راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئەردۆغان ئاماری نوێی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیای راگەیاند

ئەردۆغان ئاماری نوێی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیای راگەیاند

شوبات 10, 2023 22:58
ئەردۆغان ئاماری نوێی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیای راگەیاند
0

لایک

له‌میانی وتارێكیدا لە ئەدییەمان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو بوومەلەرزانەی کە ناوەندەکەیان مەڕاش بوو، تاکو ئێستا 18 هەزار و 991 کەس گیانیان لەدەستداوە و 75 هەزار و 523 کەسیش رزگارکران.

ئه‌ردۆغان وتیشی، “ئەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەوە رووخاون لەماوەی ساڵێکدا گشتیان دووبارە بنیات دەنرێنەوە و لەماوەی ئەو ساڵەشدا یارمەتی کرێنشینان دەدرێت لە پێدانی کرێیەکانیان”.

رۆژی دووشەممە 6ـی شوباتی 2023، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک بە گوڕی 7.7 به‌ پلەی رێختەر لە ناوچه‌ی پەزارجیک سەربە پارێزگای مەڕاش لە توركیا روویدا و 10 پارێزگای تورکیای گرتەوە و لە چوار وڵاتیشەوە هەستی پێکرا.