شاژنی بەریتانیا بوو بە دووەم فەرمانڕەوا کە زۆرترین کات لە دەسەڵات ماوە کە 70 ساڵ و 127 رۆژە.
ئێلیزابێتی دووەم لە ساڵی 1952ـەوە شاژنی بەریتانیایە و تاوەکو ئێستا چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە و دواهەمینیان ئەوەیە کە بوو بە دووەمین دەسەڵاتدار لە دوای لویزی چواردەهەم، شای فەڕەنسا کە ئەو بۆ ماوەی 72 ساڵ و 110 رۆژ فەرمانڕەوای فەڕەنسا بوو.
ئێلیزابێت ئێستا تەمەنی 96 ساڵە و ماوەی 70 ساڵ و 127 رۆژە لە تەختی پاشایەتی بەریتانیایە. لەگەڵ ئەو ژمارە پێوانەییە توانی بێتە پلەی دووەم و بێتە پێش مۆمیبول ئەدۆلیادیج، شای تایلاند کە ئەو توانی 70 ساڵ و 126 رۆژ فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە بکات دواجار لە ساڵی 2016 کۆچی دوایی کرد.
یەکێک لە پێوانەکان ئەوەیە کە شازن ئێلیزابێت ـی دووەم تاکە شاژنە کە بۆ ئەو ماوە زۆرە فەرمانڕەوایی دەکات. هەروەها 42 جار گەشتی کردووە و هەموو وڵاتانی جیهانی بینیوە.
هەروەها وەکو یەکەم فەرمانڕەوای بەریتانیا لە ساڵی 1996 سەردانی کۆماری چین ـی کرد و یەکەم کەسە لە خانەوادەی شانشینی بەریتانیا کە لە کۆنگرێسی ئەمریکا وتاری پێشکەش کردبێت.