ئێران و سعودیە لە بەغداد کۆدەبنەوە

ئێران و سعودیە لە بەغداد کۆدەبنەوە

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەدا گەڕی پێنجەمی دانوستاندنی نێوان ئێران و سعودیە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئێران و سعودیە لە بەغداد کۆدەبنەوە
0

لایک

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەدا گەڕی پێنجەمی دانوستاندنی نێوان ئێران و سعودیە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.

فوئاد حوسێن، لە پانێڵێکی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا وتی “رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتە 16.3.2022، گەڕی پێنجەمی دانوستاندنی نێوان ئێران و سعودییە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت”.

پێشتر قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، لە 20ی مانگی دووی رابردوو، لە دیداری سەرۆکی زانکۆی بەرگریی نیشتمانیی ئێران و شاندی یاوەری، رایگەیاندبوو، لێکتێگەیشتن لەنێوان ئێران و سعودییە بۆ ناوچەکە و جیهان گرنگە، عێراقیش زۆر پاڵپشتی بەدیهاتنی ئەو لێکتێگەیشتنە دەکات، بۆیە عێراق گەشبینە بە گەڕی پێنجەمی دانوستاندنی نێوان ئێران و سعودییە کە بەم زووانە لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.