کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ یەکەمجار بە ئاشکرا هەڕەشەی هێرشی زەمینی بۆسەر هەرێم دەکات و فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رایدەگەیەنێت، ئەگەر حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم چەک نەکرێن و سوپای عێراق بۆ راگرتنی سنووربەزاندنەکانیان نەهێرێتەسەر سنوور، ئێران هێرشی زەمینی دەکەنەسەر هەرێم.
ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس ئەمڕۆ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، دوشەممەی رابردوو ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەتەوە، ئامانجی سەردانەکەش تایبەت بووە بە پارتەکانی رۆژهەڵات کە بارەگانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراقە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسماعیل قائانی لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق هۆشداری داوە کە ئەگەر سنوورەکان بەڕووی پارتەکانی رۆژهەڵاتدا توند نەکرێن، ئێران هێرشی زەمینی دەکاتەسەر هەرێم.
لەمبارەیەوە ئێران دوو مەرجی خستووەتەڕوو بۆ هێرشنەکردنەوەسەر هەرێم ئەوانیش بریتین لە:
ئەوەش لەکاتێکدایە کۆماری ئیسلامی ئێران، یەکەمینجارە بە ئاشکرا هەڕەشەی هێرشی زەمینی بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات.