ئێران هێرشی مووشەکی دەکاتەسەر کۆیە

ئێران هێرشی مووشەکی دەکاتەسەر کۆیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئێران هێرشی مووشەکی دەکاتەسەر کۆیە
0

لایک

بەهۆی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە شەهید و بریندار هەن.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، “تاکو ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهید گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکان”.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنج مووشەک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاراستەی کۆیە کراون، و پێدەچێت هێرشەکە بە مووشەکی ئاراستەکراو ئەنجامدرابێت، چونکە هیچ درۆنێک لە ئاسمانی کۆیە نەبینراوە.

جێی باسە، هەر پێنج مووشەک بەر بارەگای حزبی دیموکرات کەوتوون.