وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگهیاند، “هۆشداریمانداوه بە دەسەڵاتدارانی عێراق کە سنوورەکانیان نهبێته شوێنی پیلانگێڕیی دژی وڵاتەکەمان، هەرگیز قبوڵ ناکەین یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ ببێتە ناوەندێک بۆ پیلانگێڕانی و ناردنی تیرۆریستان دژی وڵاتەکەمان”.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئهمڕۆ دووشهممه له راگهیهندراوێكدا لهبارهی هێرشه مووشهكییهكهی سهر ههولێر(ئەربیل) رایگهیاند، “قەوارەی زایۆنی، لەهەرێمی کوردستان دژی ئێران کاردەکات، پێویستە باش بزانن ئێمە بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانی پێدەزانین، راگەیاندنی ئێمەش بۆ ئەوە هۆشدارییەکی روونە بۆ ئەوان”.
ئەوەشهاتووە، “هۆشداریمان داوەتە دەسەڵاتدارانی عێراق کە سنوورەکانیان نەبێتە شوێنی پیلانگێڕی دژی وڵاتەکەمان، چونکە ئێمە قبوڵی ناکەین یەکێک لە وڵاتانی دراوسێمان ناوەندێک بێت بۆ پیلانگێڕانی و ناردنی تیرۆرستان دژی وڵاتەکەمان”.
شایەنی باسە، چەند کاتژمێرێک دوای هێرشه مووشەکییەكهی سەر هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بهرپرسیارێتی هێرشهكهی له ئهستۆ گرت و رایگهیاند، بنکەیەکی ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج.