ئێران: رێگه‌ناده‌ین هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ بنكه‌یه‌كی ئیسرائیلی

ئێران: رێگه‌ناده‌ین هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ بنكه‌یه‌كی ئیسرائیلی

ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌غداد رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی رێز له‌ سه‌روه‌ری عێراق و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ده‌گرێت و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ولێریش دژی سه‌روه‌ری عێراق نه‌بوو، رێگه‌ش ناده‌ین هه‌رێم ببێته‌ بنكه‌یه‌كی ئیسرائیلی.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئێران: رێگه‌ناده‌ین هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ بنكه‌یه‌كی ئیسرائیلی
0

لایک

ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ به‌غداد رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی رێز له‌ سه‌روه‌ری عێراق و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ده‌گرێت و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ولێریش دژی سه‌روه‌ری عێراق نه‌بوو، رێگه‌ش ناده‌ین هه‌رێم ببێته‌ بنكه‌یه‌كی ئیسرائیلی.
ئیره‌ج مه‌سجدی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌م هێرشه‌ی بۆسه‌ر هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشه‌یه‌ كه‌ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و له‌وه‌ڵامی تیرۆركردنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌م هێرشه‌ به‌ئامانجی سه‌روه‌ریی عێراق نه‌بووه‌، به‌ڵكو ئه‌مریكیه‌كان كه‌ خاكی عێراقیان داگیركردووه‌ سه‌روه‌ری عێراقیان به‌ئامانج گرتووه‌.
وتیشی، “ئێمه‌ ناتوانین ده‌ستبه‌رداری ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان بین و بۆئه‌و بابه‌ته‌ش چه‌ندینجار به‌رپرسانی هه‌رێمی كردستانمان ئاگادار كردوه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت عێراق رێگری له‌چالاكی ئیسرائیل بكات كه‌ ئاسایشی ئێمه‌ بكاته‌ ئامانج، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كار نه‌كات ئێمه‌ هه‌نگاو ده‌نێین و رێگه‌ش ناده‌ین كوردستانی عێراق بكرێته‌ بنكه‌یه‌كی ئیسرائیلی له‌ناوچه‌كه‌دا”.
باسی له‌وه‌شكرد، “له‌و هێرشه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، ئامانجمان به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق نه‌بوو، به‌ڵكو ئیسرائیلیه‌كان و ناوه‌ندی مۆسادمان كرده‌ ئامانج”.
بەپێی راگەیه‌ندراوێکی دەزگای دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان، دره‌نگانی شه‌وی 13ی ئه‌م مانگه‌، 12 موشەکی بالیستی لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستانه‌وه‌ ئاڕاستەی شاری ھەولێر کراون، کە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێنەکەوتووه‌تەوە.
ئه‌مڕۆش وەزارەتی دەرەوەی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند، “قەوارەی زایۆنی، لەهەرێمی کوردستان دژی ئێران کاردەکات، پێویستە باش بزانن ئێمە بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانی پێدەزانین، راگەیاندنی ئێمەش بۆ ئەوە هۆشدارییەکی روونە بۆ ئەوان”.