محەمەد حوسێن، یاریدەدەری سەرۆککۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ گۆڕینی رژێمی ئێستای ئێران جێگای قبووڵکردن نییە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی ئاژانسی هەواڵی فارس، لەمیانی کۆنفرانسێک لە زانکۆی تەربییەتی- مودەریس لە تارانی پایتەخت کە تیایدا پرسی ئازادی و خۆپیشاندانەکانی ئێران خرابوونە بەرباس، تاوتوێی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ گۆڕینی رژێمی ئێستای ئێران کرا.
زیاتر لە 50 رۆژە خۆپیشاندانەکانی ئێران بەردەوامییان هەیە و خەڵکی ناڕەزایی سەرتاسەرییان بەرپاکردووە لە دژی سیستەمی بەڕێوەبردنی ئێران بەدەست رژێمی ئەو وڵاتەوە.