جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتەکە گەیشتووەتە نزیکەی 4 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە کە بەشێکی پێویستیی جیهان پڕدەکاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی ئێران، لەمیانی بەڕێوەچوونی 27ـەمین کۆڕبەندی وزەی باکو لە باکو-ی پایتەختی ئازەربایجان، ئەوجی جەختی لەوەکردەوە، وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ فشار و ئابلووقە دەرەکییەکان، وڵاتەکەی بڕیاری بەرهەمهێنانی زیاتری نەوت و گازی سروشتی داوە.
ئەوجی وتیشی، “وڵاتەکەمان لە ئێستادا خاوەنی 34 تریلیۆن مەتر سێجا گازی سروشتییە و توانای ئەوەمان هەیە رۆژانە ملیارێک مەتر سێجا گازی سروشتی بەرهەم بهێنین”.
ئەوەشی دووپاتکردەوە، لە ئێستادا وڵاتەکەمان توانای ئەوەی هەیە لە رۆژێکدا 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو بەرهەم بهێنێت.