وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق دەگۆڕێت و باڵیۆزی نوێ بەم نزیکانە دەستبەکاردەبێت.
ئەمڕۆ دوشەممە، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، حوسەین ئال سادق وەک باڵیۆزی نوێی عێراق لە شوێنی ئیرەج مەسجدی لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستبەکاردەبێت.
هاوکات، سەبارەت بە گفتوگۆکانی ڤییەنا خەتیب زادە روونیکردەوە، 250 ئەندامی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی نامەیەکیان بۆ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆمار ناردووە و داوایانکردووە لە گفتوگۆکاندا رەچاوی هێڵە سوورەکانی ئێران بکرێت، چونگە گەر بمانویستایە پشتگوێیان بخەین پێش چەند مانگێک رێکەوتنەکە واژۆ دەکرا.
وتیشی، تائێستا نازانین رێکەوتنەکە دەگاتە قۆناغی واژۆکردن یاخود نا، هەتا ئێستا ئەمریکا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ رێکەوتنی ئەتۆمی یاخود نا.