ئێران: ئیسرائیل دەیەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا تێکبچێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئێران: ئیسرائیل دەیەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا تێکبچێت

ئێران: ئیسرائیل دەیەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا تێکبچێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئێران: ئیسرائیل دەیەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا تێکبچێت
0

لایک

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل دەیەوێت پەیوەندییەکانی نێون تورکیا و ئێران تێکبچێت و سەرجەم ئەو هەواڵانە بە چەواشەکاری وەسفکرد کە باس لە هێرشکردنی سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە ئیستانبوڵ دەکات.

لەمیانی کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی ئاسایی هەفتانەیدا حوسێن خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە لێدوانەکانی یەیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دا لەبارەی هێرشکردن بۆ سەر هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە ئیستانبوڵ و رایگەیاند کە هەوڵێک هەیە بۆ تێکدانی نێوەندی تورکیا و ئێران.

هاوکات خەتیبزادە وتی، دەیانەوێت نێوەندی دوو وڵاتی موسڵمان تێکبچێت و ئەوەی دەکرێت پێشتر سیناریۆکەی ئامادەکراوە.

پێشتر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەمیانی دیدارەکەی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو کە هەواڵگریی تورکیا توانیویەتی پلانێکی ئێران ئاشکرا بکات کە مەبەست لێی بەئامانج گرتنی هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە تورکیا بووە.