ئیلۆن ماسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر ڕایگەیاند، تویتەر ئەو ئەکاونتانە دەسڕێتەوە کە چەند ساڵێکە ناچالاکن و هیچ بڵاوکراوەیەکیان نیە.
ئیلۆن ماسک لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، بەهۆی جێبەجێکردنی سیاسەتێکی نوێ لە پلاتفۆڕمی تویتەر، بەشێک لەبەکارهێنەرانی تویتەر رەنگە فۆڵۆوەرەکانیان کەم ببێتەوە.
بەو پێیە، بەکارهێنەران دەبێت لانیکەم لە 30 ڕۆژدا جارێک بچنە ناو ئەکاونتەکانیانەوە بۆ ئەوەی بۆ هەمیشە نەسڕدرێنەوە، چونکە ماوەیەکی زۆرە ناچالاک بوون.
ئیلۆن ماسک جەختیکردۆتەوە، سڕینەوەی هەژمارە ناچالاکەکانی تویتەر دەستپێدەکات، بەتایبەت ئەوانەی زیاتر لە مانگێک هەژمارەکانیان ناکەنەوە و هیچ چالاکیەکیان نیە.