ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامی ئاگربەستیان راگەیاند

ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامی ئاگربەستیان راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئیسرائیل و جیهادی ئیسلامی ئاگربەستیان راگەیاند
0

لایک

وتەبێژی جیهادی ئیسلامی رایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 23:30 خولەک (بە کاتی ناوخۆی هەرێم) ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و جیھادی ئیسلامی لە کەرتی غەززە دەستپێدەکات.

لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا داود شیهاب، وتەبێژی جیھادی ئیسلامی رایگەیاند، “بە نێوەندگیری میسر رێککەوتن کراوە لەسەر بەستنی ئاگربەست کە ئەمشەو کاتژمێر ٢٣:٣٠ خولەک دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

هاوکات داود شیھاب ئاشکراشی کرد کە لە دوای ئەوەی میسر بەڵێنی داوە کار لەسەر پرسی مانگرتنی نان نەخورادنی خەلیل ئاڤاڤدی لە بەندیخانەکانی ئیسرائیل و ئازادکردنی بەسام سەعدی کە یەکێکە لە بەرپرسەکانی جیھادی ئیسلامی،رێککەوتن لەسەر ئاگربەستەکە کراوە.

لەلایەکی دیکەش، بەپرسێکی باڵای حکوومەتی ئیسرائیلی لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی سوپای ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاگربەستەکە ئەمشەو کاتژمێر 23:30 بە کاتی تەلئەبیب دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بەمەبەستی کردنە ئامانجی جیھادی ئیسلامی لە پێنجی ئابەوە بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە.