حوسێن ئەکبەری، باڵیۆزی ئێران لە سووریا ڕایگەیاند “دەبێت گرووپەكانی دژبەری ڕژێمی سووریا ئاسایشی باڵیۆزخانەکەمان لە ئەستۆ بگرێت، هەروەها بەڵێنمان داوە لە باڵیۆزخانەکەماندا لە دیمەشق دەست بەکارەکانمان بکەینەوە.”
ئاماژەی بەوەش کرد، “هیوادارین بەم زووانە باڵیۆزخانەکەمان لە دیمەشق دەست بە کارەکانی بکاتەوە.”
گرووپەكانی دژبەری ڕژێمی سووریا، 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، دیمەشقی کۆنترۆڵ کرد و دواتر لە تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدی ڕاگەیاند.