بەهۆی خۆڵبارین و تەپوتۆزی چڕەوە دەوامی فەرمی لە فەرمانگە حکومییەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان راگیرا.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا چۆمان محەمەد، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەداوە کە بریاری راگرتنی دەوامی فەرمی دراوە بەهۆی چڕی خۆڵبارین و ئاراستەکەی بۆ لای گەرمیان گۆڕاوە.
هاوکات وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان باسی لەوەشکردووە کە ئەگەر هەیە شەپۆڵە خۆڵبارینەکە زیاتر چڕ ببێتەوە و لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان بڕیاری بەپشووکردنی فەرمانگە حکومییەکان دراوە جگە لە فەرمانگە گزمەتگوزارییەکان و تەندروستی.