ئۆکراینا: ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر رۆژھەڵاتی وڵاتەکە بەردەوامە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئۆکراینا: ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر رۆژھەڵاتی وڵاتەکە بەردەوامە

ئۆکراینا: ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر رۆژھەڵاتی وڵاتەکە بەردەوامە

ئۆکراینا رایگەیاند کە هێرشەکانی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەردەوامی هەیە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئۆکراینا: ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر رۆژھەڵاتی وڵاتەکە بەردەوامە
0

لایک

ئۆکراینا رایگەیاند کە هێرشەکانی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەردەوامی هەیە.

فەرماندەیی ھێزە چەکدارەکانی ئۆکرایناوە سەبارەت بە ٧٦ھەمین رۆژی جەنگەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای رووسیا کە جەنگی بۆسەر ئۆکراینا دەستپێکردووە، ھێرشە مووشەکییەکانی بۆسەر ژێرخانە مەدەنی و سەربازییەکانی وڵاتەکە بەردەوامە.

جەخت لەوە کراوەتەوە کە سوپای رووسیا کە بەردەوامی بە ھێرشەکانی بۆسەر رۆژھەڵاتی وڵاتەکە دەدات بەشێوەیەکی چالاک ھێرشەکانی بۆسەر سلۆبۆژانسک و دۆنێتسک چرکردووەتەوە، تەقەمەنی و عەمباری لۆجیستی بە ئاراستەی ئیزیوم پرکردووە و لەرێگەی کاری ئەندازیاری و چاودێریی ئاسمانییەوە بەردەوامە لە سازکردنی کەشی گونجاو بۆ ھێرشکردن.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر  ناوچە نیشتەجێبوونەکانی روبژین لە سەڤرۆدۆنێتسک، شاندریگۆلۆڤۆ، ماریناکا، کامینکا، یاسینۆڤاتسکی، نۆڤۆمیھایلۆڤکا، پۆکریڤسکی لە دۆنێتسک و نیژن، تۆژکۆڤکا، ئۆریھۆڤۆ لە لوھانسک سەرکەوتوو نەبووە و ئاماژە بەوە کراوە کە ھەوڵی سەرەکیی سوپای رووسیا بە پشتیوانیی یەکەکانی تانک و تۆپھاوێژەکان لەناوبردنی سەربازەکانی ئۆکراینایە لە کارگەی ئازۆڤستال.