ئۆکرانیا و رووسیا رێککەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕپێکردنی دیلی جەنگ لە نێوانیان
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئۆکرانیا و رووسیا رێککەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕپێکردنی دیلی جەنگ لە نێوانیان

ئۆکرانیا و رووسیا رێککەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕپێکردنی دیلی جەنگ لە نێوانیان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ئۆکرانیا و رووسیا رێککەوتوون لەسەر ئاڵوگۆڕپێکردنی دیلی جەنگ لە نێوانیان
0

لایک

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادكردنی 50 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه‌، ئاماده‌یی ئاڵوگۆڕپێكردنی 100 دیلی جه‌نگیان بۆ كیێڤ ده‌ربڕیوه‌ و له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی ئۆكرانیا هەڵوێستی ئەرێنیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌ربڕیوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ به‌رپرسانی ئۆكرانیایان راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕپێكردنی دیله‌كانیان رێككه‌وتنێک بكه‌ن و له‌ شێوێنێكی دیاریكراودا ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌ن.

ئاماژە بەوەشکراوە، به‌رپرسانی ئۆكرانیا 50 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان ئازادكردووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئاماده‌ن 100 دیلی جه‌نگ ئاڵوگۆڕپێبكه‌ن.

ئاندری یێرماک، به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دوو ئۆفه‌ر و ئازادكردنی 48 سه‌ربازی به‌دیلگیراوی وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ پێگه‌یشته‌وه‌.

وتیشی، “له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ توانیمان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 19 به‌رگریكاری نێو كارگه‌ی ئاله‌منیۆمی ماریۆپۆڵ رزگاربكه‌ین و 15 دیلی ناو وێستگه‌ی ئه‌تۆمی چێرنۆبڵ و حه‌وت دیلی دیكه‌ش كه‌ له‌ دورگه‌ی زیمی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون بگێڕینه‌وه‌”.