ئۆکرانیا، شاندێکی هەمیشەیی بۆ دانوستان لەگەڵ رووسیا پێکدەهێنێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ئۆکرانیا، شاندێکی هەمیشەیی بۆ دانوستان لەگەڵ رووسیا پێکدەهێنێت

ئۆکرانیا، شاندێکی هەمیشەیی بۆ دانوستان لەگەڵ رووسیا پێکدەهێنێت

شاندەکە بە بڕیاری ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی پێکهێنراوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئۆکرانیا، شاندێکی هەمیشەیی بۆ دانوستان لەگەڵ رووسیا پێکدەهێنێت
0

لایک

ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا شاندێکی هەمیشەیی بۆ دانوستانەکانی گرێنتی ئەمنیی لەگەڵ رووسیا پێکهێنا.

بەگوێرەی روونکردنەوەیەکی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا، بە بڕیاری ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بڕیارنامەیەک بۆ دیاریکردنی شاندێکی هەمیشەیی دانوستانکار لەپێناو گرتنەدەستی گرێنتی ئەمنیی وڵات و ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ رووسیا واژۆی لەسەرکرا.

شاندەکە بە سەرۆکایەتی دەیڤید ئاراخامیا، ئەندامی پارتی خزمەتکاری گەل دامەزراوە و هەریەک لە دێنیس مالوسکا، وەزیری داد و میکایل پۆدۆلیاک، راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکایەتی وڵات و ئەلێکسی رێزنیکۆڤ، وەزیری بەرگری و میکۆلا تۆجیتسکی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا و هەروەها هەریەک لە پەرلەمانتاران ئاندرێ کۆستین و دیمیتری لوبینێتس و روستێم ئومێرۆڤ لە شاندە هەمیشەییەکەدا ناویان تۆمارکراوە.