بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێكی سەربازی لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق لەدژی تیرۆریستانی داعش لە چیای قەرەچوغ دەستیپێكرد.
لەبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە, ئۆپراسیۆنەكە لەکاتژمێر 4 ی بەرەبەیانەوە دەستیپێكردووە و بەر لەدەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكە مۆڵگەكانی داعش لەچیای قەرەچوغ لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە بەچڕی بۆردومانكراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئەوەشی خستەڕوو، لەئۆپراسیۆنەكەدا هێزەكانی پێشمەرگە و سوپا و دژە تیرۆری عیراق و هاوپەیمانان بەشداربوون.
شایەنی باسە، ئەنجامی کۆتایی ئۆپەراسیۆنەکە بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لەچیای قەرەچوغ لە راگەیەندراوەکەدا نەخراوەتەڕوو.